سلێمانی... یەكێتی زانایان یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی دەكاتەوە

22/09/2019 - 14:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ یەك شەممە یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە شاری سلێمانی بە ئامادەبونی مامۆستایانی ئاینی و بەرپرسانی حیزبی و حكومی یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیەكەیان دەكەنەوە.

 

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەممە لە ئوتێل تایتانیك لە شاری سلێمانی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان حكومی یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی یەكێتیەكەیان كردەوەو مامۆستا نەجمەدین شەمساوایی سەرۆكی لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی كوردستان بە كوردیوی ڕاگەیاند: زانایانی ئایینی لە هەرێمی كوردستان توێژێكی پەراوێزخراون لەلایەن حكومەت و دامودەزگاكانەوە.

 

هەروەها وتیشی: زانایان لە زۆربەی مافەكان و ئتیتیازاتەكات بێبەش بوون و بۆیە لەم یادەدا داوادەكەین كە ئاوڕدانەوەی جددی هەبێت.

 

جێگەی ئاماژەیەیەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لە ساڵی 1970 دامەزراوەو لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان 17 لقی هەیەو نزیكەی 4500 مامۆستای ئایینی ئەندامن لە یەكێتی زانایان.