قەرەداغ... نزیكەی (20) دۆنم پوش و پاوان دەسوتێت

22/09/2019 - 14:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە سنوری قەرەداغ نزیكەی (20) دۆنم پوش و پاوان دەسوتێت و هاوڵاتیەك بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دەستگیردەكرێت.


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: ئاگرێكی بەرفراوان لە گوندی (ئالیاوە) سەر بە قەزای قەرەداغ كەوتەوەو مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە توانیان بەهاوكاری ئاگركوژێنەوە و هاوڵاتیانی سنورەكە لەماوەی (2) كاتژمێردا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت.


ئاماژەی بەوەشداوە: زیانی ئاگرەكە نزیكەی (20) دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی لەگەڵ (3) باخی میوەی هەمەجۆر سووتاو هاوڵاتیەك دەستگیركراوە بە هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكەو پەراوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

 

ئەلبوومی وێنەکان