دواین خشته‌ی مووچه‌..به‌یانی كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ دێت

22/09/2019 - 15:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وه‌زاره‌تی‌ دارایی و ئابووریی‌ هه‌رێم رایده‌یه‌گه‌یه‌نێت به‌یانی دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ ته‌واوی‌ وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان دابه‌ش ده‌كرێت و به‌مه‌ش دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی شه‌ش كۆیایی دێت.

به‌ پێێ زانیاریه‌كانیش به‌یانی رۆژی‌ دووشه‌ممه رێکەوتی 2019/9/23 وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (شاره‌وانی‌، كاره‌با، گواستنه‌وه‌، پلاندانان، پیشه‌سازیی و بازرگانی‌، رۆشنبیریی‌، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌، كشتوكاڵ،  دیوانی‌ چاودێری‌ دارایی‌، مافی‌ مرۆڤ، ناوچه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌رێم، ژینگه‌، ده‌سته‌ی‌ وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌،  كۆمسیۆنی‌ هه‌ڵبژاردن، ده‌زگای‌ مین، هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییەکە (هه‌رێم، په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران) مووچەیان دابەش دەکرێت.