بزوتنەوەی ئیسلامی: سكاڵامان لەسەر ئەوكەسانە تۆماركردووە سوكایەتی بە ئیسلام دەكەن

22/09/2019 - 15:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ووتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت: لەبەرامبەر ئەو سوكایەتییانەی بەئاینی ئیسلام و پیرۆزیەكانی دەكرێت ماوەیەك بەر لە ئێستا لە رێگەی داواكاری گشتی سكاڵامان تۆمار كرد.

 

عەبدوڵا وەرتێ وتەبێژی مەكتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەرامبەر سوكایەتیكردن بە ئاینی ئیسلام و پیرۆزیەكانی ماوەیەك بەر لە ئێستا لە رێگەی هەردوو داواكاری گشتی هەولێر و سلێمانی بۆگرتنەبەری رێكاری یاسایی سكاڵامان تۆمار كردو ژمارەیەك بەڵگە و دیكۆمێنت و ڤیدیۆمان پێشكەشی داواكاری گشتی كردوە.

 

هەروەها ووتیشی: بێڕێزی و سوكایەتی ناچێتە چوارچێوەی ئازادی رادەربڕین، بەشێكی هۆكاری بەردەوام بونی ئەو كەسانەش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سوكایەتی بە ئیسلام و پیرۆزیەكانی دەكەن بێ هەڵوێستی هەندێك كەس ولایەنیی سیاسیە.