وەزارەتی‌ ناوخۆ مۆڵەتی‌ خوێندن ڕادەگرێت

22/09/2019 - 16:15 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


وەزیری‌ ناوخۆی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان ڕایدەگەیەنێت: وەزارەتی‌ ناوخۆ بڕیاریدا بەڕاگرتنی‌ مۆڵەتی‌ خوێندن و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی‌ سەر بەوەزارەتەكەو هێزەكانی‌ ئاگاداردەكاتەوە نوسراو بۆ مۆڵەتی‌ خوێندن بەرزنەكرێتەوە.

 

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری‌ ناوخۆی‌ حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: بەگوێرەی‌ بڕیارێكی‌ وەزارەتی‌ ناوخۆ كە گشتاندنی‌ بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكان و هێزەكانی‌ ناوخۆ لەئێستاوە مۆڵەتی‌ خوێندن تاوەكو 31- 12-2019 ڕاگیراوەو بەهیچ شێوەیەك مامەڵەی‌ مۆڵەتی‌ خوێندن وەرناگرن.

 

ئەوەشی خستوەتەڕوو: هۆكاری ڕاگرتنی‌ ئەو مۆڵەتە بۆ‌ ڕێكخستنەوەی‌ كاروباری‌ خوێندنە لەناو وەزارەتەكەو دانانی‌ پلانێكی‌ نوێیە، تا ئەوكاتەی‌ بەفەرمی‌ لەوەزارەتەوە بڕیارێكی‌ دیكە دەردەچێت مۆڵەت پێدان ڕادەگیرێت.

ئەلبوومی وێنەکان