ئه‌و كه‌سانه‌ی تەقەیان له‌ لقی چواری پارتی كربوو ده‌ست گسر كران

22/09/2019 - 16:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
دوای ئه‌وه‌ی بەرەبەیانی رۆژی هەینی 20ی ئەیلولی 2019 لە سلێمانی تەقە لە لقی چواری پارتی کرا و شەوى دواتریش تەقە لە کۆمیتەی چوار و پێنجی یەکێتی لە هەولێر کرا.

 ئاسایشی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت تۆمەتبارانی تەقەکردن لە لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستانى دەستگیرکردووە کە پێکهاتوون لە دوو کەس.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مرۆ سەرچاوەكانی هەواڵ بڵاویانكرده‌وه‌ ئەوكەسەی  تەقەی لەبارەگای كۆمیتەی چوارو پێنجی یەكێتی كرد، لەنێو ماڵەكەی خۆی لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی هەولێرەوە دەستگیركراوە.

 

 
 
 

ئەلبوومی وێنەکان