وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ بڕیارێكی‌ نوێ‌ ده‌رده‌كات

22/09/2019 - 16:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ بڕیاریدا به‌ ڕاگرتنی‌ مۆڵه‌تی‌ خوێندن و له‌و ڕوه‌شه‌وه‌ وه‌زیری‌ ناوخۆ به‌نوسراوێك سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی‌ سه‌ر به‌وه‌زاره‌ته‌كه‌و هێزه‌كانی‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نوسراو بۆ مۆڵه‌تی‌ خوێندن به‌رزنه‌كرێته‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ بڕیارێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ كه‌ گشتاندنی‌ بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان و هێزه‌كانی‌ ناوخۆ پێكراوه‌و واژۆی‌ ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ له‌سه‌ره‌ تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، له‌ئێستاوه‌ مۆڵه‌تی‌ خوێندن تاوه‌كو 31ی‌ 12ی‌ 2019 ڕاگیراوه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی‌ مۆڵه‌تی‌ خوێندن وه‌رناگرن.

وه‌زیری‌ ناوخۆ جه‌ختیكردۆته‌وه‌، ئامانجی‌ ڕاگرتنی‌ ئه‌و مۆڵه‌ته‌ به‌ئامانجی‌ ڕێكخستنه‌وه‌ی‌ كاروباری‌ خوێندنه‌ له‌و وه‌زاره‌ته‌و دانانی‌ پلانێكی‌ نوێیه‌، وتوشیه‌تی‌ ((هیچ داواكاریه‌ك بۆ مۆڵه‌تێكی‌ خوێندن به‌رزنه‌كرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت تائه‌وكاته‌ی‌ به‌فه‌رمی‌ له‌وه‌زاره‌ته‌وه‌ بڕیارێكی‌ دیكه‌ ده‌رده‌چێت)).

ئەلبوومی وێنەکان