بەڕێوەبەرایەتی ئاو هۆشداری دەداتە سلێمانی و چەمچەماڵ

23/09/2019 - 14:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی گواستنەوەی دوو تاوەری كارەبا شاری سلێمانی و چەمچەماڵ لە رۆژی چوارشەممەوە بۆ ماوەی 24 كاژێر بێ ئاو دەبن.



بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە رایگەیاند: شاری سلێمانی و چەمچەماڵ و شۆڕش و تەكییە و حەوزی بازیان دەكەین كەڕۆژی چوار شەممە 25-9-2019 بۆماوەی 24 كاتژمێر دابەشكردنی ئاو لە هەردوو هێڵی یەك و دووی ئاوی دوكان سلێمانی دەوەستێت بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین كە بەكارهێنانی ئاو كەم بكەنەوە تا گرفتی بێ ئاو بوون ڕوو نەدات.

 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: هۆكاری وەستاندنی دابەشكردنی ئاو بەهۆی كاركردنی گواستنەوەی دوو تاوەری كارەبا لەلایەن بەڕێوبەرایەتی چاككردنی هێڵەكانی كارەباوە