بەربڕیارێكی وەزیری تەندروستی دەوامی نۆرینگە پزیشكیەكان گۆڕانكاری تیادادەكرێت

23/09/2019 - 14:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی هاتنی وەرزی زستانەوەو بۆ رێكخستنەوەی دەوامی نۆرینگە پزیشكییەكان پێویستە لە كاتژمێر 3 تا 7 بێت.

 

د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: بە بڕیارێكی نوێی لەبارەی دەوامی نۆرینگە پزیشكییەكان لەبەر ئەوەی لە وەرزی زستان نزیك دەبینەوە دەوامی نۆرینگە پزیشكییەكانیش گۆڕانكاری بەسەردا دێت و لە كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ تا حەوتی ئێوارە دەبێت.

 

جێگەیەی ئاماژەیە بڕیارەكە گشتی یەو ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی نۆرینگە پزیشكییە میللیەكان و راوێژكارییەكانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەرین و كۆیە كراوە.