وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە ڕێنمایی یەكی نوێ‌ بۆ بارهەڵگرەكان دەردەكات

23/09/2019 - 15:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە پێناو پاراستنی رێگاوبانەكان باری هەلگیراو بۆ هەر بارهەڵگرێك چوار تەن كەم كراوەتەوە.

 

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكدرنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە رایگەیاند: بۆ پاراستنی رێگاوبانەكان و دابینكردنی سەلامەتی زیاتر لیستێكی تازەی باری بارهەڵگرەكان كە لەمەودوا پەیرەو دەكرێت و باری هەلگیراو بۆ هەر بارهەڵگرێك چوار تەن كەم كراوەتەوە.

 

وتیشی: دەبێت برایانی شۆفێر پابەندی ئەو لیستە نوێیەی وەزارەت ببن و زیادەرۆیی نەكەن لەباركردنی بارەكاندا بۆئەوەی تووشی سزا نەبنەوە.

ئەلبوومی وێنەکان