هاوردەكردنی ترێ‌ قەدەغەدەكرێت

23/09/2019 - 16:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بە هەموو شێوەیەك هاوردەكردنی بەرهەمەكانی ترێ قەدەغەیەو ئەو ترێیەی ئێستا لە بازاڕەكاندا هەیە بەشێوەیەكی نایاسایی هاوردەكراوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە حسێن حەمەكەریم ووتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لەكۆنفرانسێكدا رایگەیاند: لەچەند رۆژی رابردودا هاوردەكردنی ترێ قەدەغەكراوە و ئەوەی لە بازاڕەكانیشدا هەیە بەشێوەیەكی نایاسایی هێندراوەتە هەرێمی كوردستانەوە.



ووتیشی: بۆ ئەوەی بەرهەمە خۆماڵییەكان لە نێو بازاڕەكاندا ساغبكرێنەوە بەردەوام ڕێگر دەبین لەو بەرهەمانەی بە نایاسایی دێنە ناو هەرێمەوەو هەڵدەدەین بە یەكجاری قەدەغە بكرێن.