نرخی پێدانی كارەبای كێڵگە پەلەوەری و كشتوكاڵییەكان كەم دەكرێتەوە

23/09/2019 - 16:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ووتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەومەودوا نرخی پێدانی كارەبا بە كێڵگە پەلەوەری و كشتوكاڵییەكان كەم دەكرێتەوە.

 

حسێن حەمە كەریم ووتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەكۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەمەودوا نرخی پێدانی كارەبای بە كێڵگە پەلەورییەكان و گەنجینەكانی ساردكەرەوە لە 130 دینارەوە بۆ 30 دینار بۆ هەر كیلۆ واتێك كەم دەكرێتەوە.

 

ووتیشی: كەمكردنەوەی نرخی پێدانی كارەبای نشتیمان بۆ كێڵگە پەلەوەرییەكان و گەنجینە ساردكەرەوەكان لە 130 دینارەوە بۆ 30 دینار بۆ هەر كیلۆ وات بۆ ئەوەیە ببێتە هاندەرێك بۆ زیادبوونەوەی بەرهەمە كشتوكاڵیەكان و بەرهەمەكانی پەلەوەرو دابەزینی نرخیان.