سلێمانی... كافتریایەك بەهۆی سەرپێچی دادەخرێت

24/09/2019 - 15:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

قایمقامیەتی قەزای ماڵبەندی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی پابەند نەبونی بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و بوونی نەوجەوان لە شوێنەكەیدا كافتریای هارمۆنی دادەخات و هۆشیاریش بەسەرجەم كافتریاكان دەدرێت.

 

قایمقامیەتی قەزای ماڵبەندی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبونی بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و پێدانی نێرگەلە بەخوار تەمەن (18) ساڵ، لیژنەی ریستۆرانتی سەربە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كافتریای هارمۆنی كەپێشتر ناوی (كافێ11) بووە لە گەڕەكی عەقاری شاری سلێمانی دادەخات.


هەروەها ووتیشی: یەكێكی تر لە سەرپێچیەكانی تری كافتریاكە پابەند نەبوونیەتی بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی‌ لە شوێنەكەیدا لەگەڵ نەبونی مۆڵەتی كاركردنی كافتریا و كارمەندەكانی بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی كافتریای هارمۆنی دادەخرێت تائەوكاتەی سەرجەم مەرج و رێنماییەكان جێبەجێ دەكات.