هۆشداری دەدرێتە هاوڵاتیان و بازرگانان لەبارەی مادەقڕكەرەكان

24/09/2019 - 15:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

قایمقامیەتی قەزای ماڵبەندی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: بۆ بنەبڕكردنی مادە قڕكەر و زیانبەخشەكان لەسلێمانی رێگە نادرێت هیچ دوكان و نوسینگەیەك بەبێ مۆڵەت مامەڵە بە دەرمان و مادە كشتوكاڵییەكانەوە بكات.

 

قایمقامیەتی قەزای ماڵبەندی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: بۆ بنەبڕكردنی مادەی قڕكەری مێروو رێگای پێویست دەگیرێتەبەر بۆ پێدانی مۆڵەت بە هەر كۆمپانیا و نوسینگەیەك كە خوازیارە مادەی قڕكەری مێروو هاوردە بكات یان بیفرۆشێت.

 

ووتیشی: لەم رووەوە بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی بڕیاریدا هۆبەیەكی تایبەت بە پێدانی مۆڵەت لە ناو بەرێوبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بكرێتەوە و بەپێی مەرج و رێنماییە تەندروستییەكان مۆڵەت بداتە كۆمپانیاو نوسینگەكان.

 

ئەوەشی خستەڕوو: دەبێت ئەو شوێنانەی داوای مۆڵەت دەكەن تەواوی رێنماییە ژینگەییەكانیش لە بەڕێوبەرایەتی ژینگەی سلێمانییە جێبەجێ بكەن و رێگە بە هیچ كۆمپانیا یان نوسینگەیەكی كشتوكاڵی نادەین بەبێ مۆڵەت و بوونی ئەندازیاری كشتوكاڵی كار بكات.