پێنجوێن... بڕێك جگەرو مریشكی بەستوو لەناوبران

25/09/2019 - 10:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایدەگەیەنێت: بڕێك مریشك و جگەری بەستوو كە خاوەنەكەی بەنیاز بووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات لەناو بران.

 

بەڕێوەبەرایەتی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: لەلایەن لیژنەی تایبەت بەلەناوبردنی باری قاچاغ و نەشیاو بڕی 350 كیلۆگرام مریشك و جگەری بەستوو لەناوبران كە خاوەنەكەی بەنیاز بووە بەشێوەی نهێنی هاوردەی هەرێمی كوردستانی بكات.

 

هەروەها ووتیشی: هاوردەكردنی جگەر و مریشك ڕێگەپێدراونیە و هەربۆیە دەستی بەسەردا گیرا و دوای ڕێكارە یاسایییەكانیش لەلایەن لیژنەكانەوە لەناوبران.