تابلۆكانی هەڵەبجە له‌م واده‌یه‌ ده‌فرۆشرێن..داهاته‌كه‌ی ده‌چێته‌ كوێ؟

25/09/2019 - 15:09 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى ئاشكرایكرد ، ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌ فرۆشتنى تابلۆكانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ستیان ده‌كه‌وێت (80%)ى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ره‌خساندنى هه‌لى كاره‌ ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد ، له‌ مانگى داهاتوو له‌ زیادكرندێكى ئاشكرا تابلۆكان له‌ ژماره‌ (1) تاكو ژماره‌ (9) ده‌خرێنه‌وه‌ زیادكردنێكى ئاشكرا .

ئازاد تۆفیق پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى رایگه‌یاند :" له‌ رۆژى چوار شه‌ممه‌ (23-10-2019) كاتژمێر (10:00) سه‌رله‌ به‌یانى ، جارێكى تر تابلۆى ئۆتۆمبێله‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هۆڵى مسته‌فا زه‌ڵمى ده‌خرێنه‌ زیادكردنێكى ئاشكراوه‌ " .

روونیشیكرده‌وه‌ " داهاتى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پێى یاسا و بڕیارێك (100%) بۆ پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ ، داهاتى فرۆشتنى ئه‌و تابلۆیانه‌ش واتا ده‌خلى فرۆشتنى ئه‌و ژمارانه‌ هه‌رچه‌ند بێت ، (80%) بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و ره‌خساندنى هه‌لى كاره‌ له‌ پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ " .

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ " هه‌موو هاوڵاتییه‌كی عێراقی ده‌توانێت به‌شداری زیادكردنه‌كه‌ بكات و تابلۆكان بكڕێت , بۆ به‌شداریكردنیش له‌زیادكردنه‌كه‌دا پێویسته‌ سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بكات " .

جێگه‌ى باسه‌ نرخی خه‌مڵێنراوی تابلۆكانى ئۆتۆمبێلى هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ پێى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ژماره‌ (1) به‌ یه‌ك ملیار دینار و ، ژماره‌ (2 تاكو 9) به‌شه‌ش سه‌د ملیۆن دینار ده‌فرۆشرێن ، له‌ ئه‌گه‌رى نه‌فرۆشرانى ئه‌م تابلۆیانه‌ش وه‌كو جارى پێشوو ، ئه‌وكات به‌نوسراوێك داوا له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ نرخه‌كاندا بكات .