ئەمڕۆ پارتى و یەکێتى کۆدەبنەوە

26/09/2019 - 10:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند: جارێكی دیكە وەفدی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوەو جەختیش دەكاتەوە كە هیچ گرژییەك لەنێوان ئەو دو حزبەدا نییە.

کاکەمین نەجار، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە میدیای حزبەکەی راگەیاندووە: ئەمڕۆ جارێكی دیكە ھەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆدەبنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا بابەتی سەرەكی تاوتوێكردنی پێكھیێنانی لیستێكی كوردییە لە ناوچە كوردستانییەكان، بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان".

ئاماژەی بەوەشکردووە: هیچ گرژییەك لەنێوان ئێمەو یەكێتیدا نییە. چەند رۆژێک لەمەوبەر ئێمە لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی بوین سەردانمان كردن و لەگەڵیان دانیشتین."

كاكەمین نەجار سەبارەت بە پەیوەندییەكانی نێوان حزبەكەی و یەكێتی رایگەیاندووە: "بەتەمایت لەو وڵاتە گەورەیە، رۆژێك لە بازگەیەك، لێرەو لەوێ هیچ كێشەیەك نەبێت؟ جاری وایە لەناو خانەوادەیەك ناوبەناو كێشە دروست دەبێت. بەڵام ئەوانە كێشەیەك نین كە ئێمەو یەكێتی لەسەری تێكبچین. بۆیە دڵنیاتان دەكەمەوە كە كێشە لەنێوان پارتی و یەكێتیدا نییە."