لەبازارێكی شاری سلێمانی دۆزرایەوە، سوكایەتی بەپەڕەی قورئانی پیرۆز كراوە، وێنەكان ببینە

26/09/2019 - 12:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دوكاندارێك لە یەكێك لە بازاڕەكانی شاری سلێمانی لەكاتی كردنەوەی جانتای ئافرەتان، دەبینێت لەبری ئەوەی وەرەقەی ئاسایی بكرێتە ناو جانتاكە پەڕەی قورئانی پیرۆزی تێكراوە.

دارەوان عەباس دوكاندارێكە لە بازاڕی تەلاری مەموزین، بەرامبەر هۆڵی هونەرە جوانەكان لەشاری سلێمانی، تایبەت بە كرودیوی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە 26-9-2019، لەكاتی فرۆشتنی جانتای ئافرەتان، بینیمان لەبری ئەوەی وەرەقەی ئاسایی بكرێتەناو جانتاكە، چەند پەڕەیەكی قورئانی پیرۆزی تێدابوو.

هەروەها ووتیشی: ئەوەیە یەكەمجارە ئەو حاڵەتە ببینین و ئەو جانتایانە لە ئێرانەوە بۆ ئێمە هاتووە.

 

ئەلبوومی وێنەکان