داوای هه‌رزانكردنی كارتی موبایل ده‌كرێت

26/09/2019 - 14:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

داوا لە حکومەتى ناوەند ده‌ركرێت باجی سەر كارته‌كانی مۆبایل لاببات، كە بووەتە ھۆی بارگرانی بۆ سه‌ر هاووڵاتیان، ەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومه‌تی ھەرێم رایده‌گه‌یه‌نێت باج خراوه‌ته‌ سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل نه‌ك كۆمپانیاكان.
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنى حکومەتى هەرێم راگه‌یاند: بۆ كەمكردنەوەی باج لەسەر كارته‌كانی مۆبایل نووسراوی فەرمی ئاراسته‌ی حكومەتی عێراق دەكەن، چونكه‌ باج خراوه‌ته‌ سه‌ر به‌كارهێنه‌رانی مۆبایل نه‌ك كۆمپانیاكان.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن راشیگەیاند: "ساڵی 2015 بەھۆی شەڕی داعش و دابەزینی نرخی نەوت ئەو بڕیارە دراوە، بەڵام ئێستا نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و شەڕی داعشیش وەك ئەوكات نەماوە".

جەختیشکردەوە: "یەكێك لە بڕگەكانی بەرنامەی چوار ساڵی داھاتوومان ئەوەیە كە بەڕێوەبەرایەتیەك دادەمەزرێنین بۆ چاودێری كردنی كۆمپانیاكانی پەیوەندی".