لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان لێكۆڵینەوە لەچوار كەیسی گەنەڵی دەكات

26/09/2019 - 14:26 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: چوار كەیسی گەندەڵی وەم ك گەندەڵی خاڵە سنورییەكان و بەهەدەردانی 20 ملیار دینارەكەی سلێمانی و پرسی پێوەری ئاوو شاری زەیتون لە پەرلەمانەو لێكۆڵینەوەیان لەسەردەكرێت.

 

سەعید هەركی جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕاگەیاند: چوار كەیسی گەندەڵی گەیشتونەتە بەردەستی لیژنەكەمان، كە تایبەتن بە خاڵە سنورییەكان، بەهەدەردانی 20 ملیار دیناری پایتەختی رۆشنبیری لە سلێمانی، پێوەرەكانی ئاو و شاری زەیتون و دوای لێكۆڵینەوە دواتر دەیكەنە راپۆرتێك و دەیدەنە سەرۆكایەتیی پەرلەمان.


ئاماژەی بەوەشداوە: لێكۆڵینەوە و بەدواداچون لەبارەی ئەو كەیسانە دەكەن و سەرەتاش لە خاڵە سنورییەكانەوە دەستیانپێكردوە، سەردانی بەشێك لە دەرازە سنوریەكانیان كردوە دەیكەنە راپۆرتێك و دەیدەنە سەرۆكایەتیی پەرلەمان بۆئەوەی كاری لەسەربكەن.