حاجی ئۆمەران... سێ‌ تۆمەتباری ماددەهۆشبەرەكان دەستگیر دەكرێن

26/09/2019 - 14:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ڕایدەگەیەنێت: بنكەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی حاجی ئۆمەران سێ تۆمەتباری ئێرانی دەستگیردەكەن و دەستبەسەر هەشت كیلۆگرام كریستاڵ دەگرن.



بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەساند: سێ تۆمەتباری ئێرانی دەستگیردەكەن كە ناویان (س، ق، ئ)، (ش، ئ، ئ) و (ئ، ح، د)ە و لە 24-9-2019 دەستگیركراون و دەستبەسەر هەشت كیلۆگرام كریستاڵ دەگرن.



ئاماژەی بەوەشداوە: توانیویانە دەستبەسەر بڕی 50 گم تلیاك بگرێت كە ئەو تۆمەتبارانە لەناو چەند گوێزێك و دارشەقێكدا شاردبوویانەوەو، تۆمەتبارەكان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە، بەپێی یاسای 14ی ماددە هۆشبەرەكان پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە و رەوانەی بەردەم دادگا كراون.