یەكێتی كاندیدی پۆستەكان دیاری دەكات

27/09/2019 - 09:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

یەكێتی نیشتیمانی كوردستان پۆستەكانی لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕ دەكاتەوە.

بەپێی زانیارییەكان یەكێتی چەند كاندیدێكی یەكلاكردۆتەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی بریكاری وەزارەتەكان ( د. سۆران جەمال تاهیر) بۆ بریكاری وەزیری تەندروستی، ( سەردار محەمەد غەفور) بۆ بریكاری وەزیری شەهیدان و ئەنفالكراوان، ( لیوا چەتۆ ساڵح) بۆ بریكاری وەزیری ناوخۆ، كە بە فەرمانێكی سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەلال شێخ كەریم لە پۆستی بریكاری وەزیری ناوخۆ خانەنشینكرا، ( حاجی مەسیفی) بۆ سەرۆكی دەستی مین.