بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەکەن

27/09/2019 - 10:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بڕیارە کاتژمێر ١١:٣٠ دەقیقەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی ٩ی ٢٠١٩، لە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەولێر، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان بەڕێوە بچێت.

 

بەپێی زانیارییەکانی ، کۆبوونەوەکە لەبارەی پێکهێنانی لیستێکی هاوبەشە و هەوڵی دانانی ناوی لیستەکەش دەدرێت کە بۆ بەشداریکردنە لە هەڵبژاردنی مانگی نیسانی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق.

 

هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان زانراوە کە ئەم لایەنانە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکەن:

- پارتی دیموکراتی کوردستان

- یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

- بزووتنەوەی گۆڕان

- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان

- کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان

- حزبی شیوعیی کوردستان

- ھاوپەیمانیی نیشتمانی

- حزبی زەحمەتکیشانی کوردستان

- حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان و چەند لایەنێکی سیاسیی دیکەش.