داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌م ناوچه‌يه‌

28/09/2019 - 08:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 28ی ئه‌یلولی 2019 له‌ گوندێكی خانه‌قین به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ سێ هاووڵاتی كورد كوشتراون كه‌ دووانیان بران.

 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی خانه‌قین راگه‌یاند؛ كاتژمێر یه‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 28ی ئه‌یلوولی 2019 ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش هێرشیان كرده‌سه‌ر گوندی مێخاس كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی كورده‌و ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان قه‌زای خانه‌قین و كه‌لار.

وتیشی:"به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولـله‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ سێ هاووڵاتی گونده‌كه‌ كوشتراون كه‌ دووانیان بران و چه‌كداره‌كانیش دوای په‌لاماره‌كه‌یان به‌ره‌و ناوچه‌یه‌كی نادیار هه‌ڵاتوون.

ئه‌و گونده‌ یه‌كێكه‌ له‌و ناوچانه‌ی به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هاووڵاتیانی كاكه‌یی تێیدا نیشته‌جێن

ئەلبوومی وێنەکان