بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت: دوێنێ هەینی لەدوو رووداوی جیاوازدا لەسەر رێگای كەركوك-سلێمانی نۆ هاووڵاتی برینداربون و منداڵێكیش گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: ئێوارەی دوێنێ هەینی 27-9-20198 لەدوو رووداوی جیاوازدا لەجۆری وەرگەڕان لەسەر رێگای كەركوك-سلێمانی نۆ هاووڵاتی برینداربون و منداڵێكیش گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی بەوەشداوە: رووداوی یەكەم لەسەر رێگای تەكیە-چەمچەماڵ رویداوە و بەهۆیەوە پێنج كەس برینداربون و رووداوی دووەمیش لەسەر رێگای كەركوك-چەمچەماڵ بووە كە بەهۆیەوە چوار هاوڵاتی برینداربون و منداڵێكی ساواش گیانی لەدەستداوە.