ڕێگای گەلی عەلی بەگ داخرا

28/09/2019 - 10:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەهۆی كاركردن و نۆژەنكردنەوەی رێگای بازنەیی تاڤگەی گەلی عەلی بەگ، بۆ ماوەیەك دادەخرێت و دەبێ شۆفێران بە ڕێگای كۆنی پشت تاڤكەدا هاتوچۆ بكەن.

كرمانج عیزەت، قایمقامی سۆران، ڕایگەندووە "هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە، كە بەیانیی شەممە 28/9/2019 بەهۆی كاركردن و نۆژەنكردنەوەی ئاستەنگەكانی رێگاكە، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل بە ڕێگای بازنەیی تاڤگەی گەلی عەلی بەگ بۆ ماوەیەك دادەخرێت و دەبێ بە ڕێگای كۆنی پشت تاڤكە هاتوچۆ بكرێت".

ئەو بەرپرسەی شاری سۆران ڕوونیشیکردووەتەوە "جگەلەم رێگایە كاركردن لە رێگای گشتیی كەمەربەندی شارەدێیەكی خەلیفان بەردەوام دەبێت و بۆ هاتوچۆی شۆفێران بە هەمان شێوە رێگایەكی لاوەكی دیاری دەكرێت".

هەواری شار ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە ڕێگای گەلی عەلی بەگ داخرا وێنە.. کچێکی کورد بەهۆی نەگەیشتن بە خۆشەویستەکەی خۆی کوشت دەنگ لەسەر هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەدرێت ئەبوبەكر عەلی: جۆری ئیدارەدانی ریفراندۆم هەڵەبوو نێچیرڤان بارزانی: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ بەغدا باشن خانەی راپەڕاندنی گۆڕان دەچنە هەولێر پەرلەمان بەدواداچوون بۆ خاوی و "دزین"ی مێگابایتی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەکات لەبارەی کامێراکانی هاتوچۆوە شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە