ئەمڕۆ لایەنە كوردستانیەكان بڕیاری كۆتایی لەسەریەك لیستی دەدەن

28/09/2019 - 10:12 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دوای كۆبونەوەكەی چەند ڕۆژی ڕابردوی پارتی و یەكێتی لەسەر ئەپرسە بڕیارە ئەمڕۆ شەممە لایەنە كوردستانیەكان لەبارەی پێكهێنانی لیستی هاوبەش بۆ ناوچە كوردستانیەكان كۆببنەوە و بڕیاری كۆتایی بدەن لەبارەی لیستەكە.

 

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیای نزیكی حیزبەكەی راگەیاند: ئەمڕۆ بڕیاری كۆتایی لەبارەی لیستی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ ناوچە كوردستانییەكان دەدەن كە بە یەك لیست لە هەموو ناوچەكانی كەركووك و نەینەوا و سەلاحەدین و دیالە بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان بكەین.

 

وتیشی: لیستە هاوبەشەكەی لایەنە كوردستانییەكان تەنیا بۆ پارێزگای كەركوك نابێت، بەڵكو بۆ تەواوی ناوچە كوردستانییەكان لە پارێزگاكانی دیكەش دەبێت.