سبەینێ‌ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە

28/09/2019 - 10:23 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بڕیارە سبەینێ‌ یەك شەممە پەرلەمانی كوردستان بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یەكەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان كۆدەبێتەوە.

 

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی یەك شەممەی بڵاوكردەوە كە تایبەت كراوە بە دەنگدان لەسەر هەمواری یەكەمی پەیڕەوی ناوخۆ كە چوارشەممەی رابردوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ پەیڕەوی ناوخۆ كرد كە بەپێی مادەی ١١٠ رێگە بە جیابوونەوەی پەرلەمانتاران دەدات لە فراكسیۆنەكەیان.

 

جێگەی ئاماژەیە ئەم مادەیە لەلایەن فراكسیۆنەكانی ئۆپۆزسیۆن رەتكرایەوە بەڵام فراكسیۆنەكانی پارتی و یەكێتی و گۆڕان پشتیوانی دەكەن.