پۆلیسی هەولێر: كچە 14 ساڵانەكە نەڕفێنراوەو خۆی ڕۆشتووە

28/09/2019 - 11:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ووتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: چەند رۆژێك لەمەوپێش لە نەخۆشخانەیەكی هەولێر دەنگۆی رفاندنی كچێكی تەمەن 14 ساڵان بڵاوبوەوە بەڵام كچەكە نەڕفێنراوە.

 

هۆگر عەزیز ووتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: ئەو كچەی ماوەی هەشت رۆژە ونبووە كچەكە بەویستی خۆی رۆشتووە و نەڕفێندراوەو خۆی پەیوەندی بە ئێمەوە كردووە و دەزانین لە كوێیە.

 

وتیشی: هۆكاری رۆشتنەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كێشەیەكی خێزانی و هیچ پەیوەندی بەڕفاندنەوە نییە و لە ماوەیەكی نزیكدا دەیگەڕێنینەوە ناو كەسوكارەكەی.

 

جێگەی ئاماژەیە هەفتەی ڕابردوو كچێكی تەمەن 14 ساڵان لەدوای ئەوەی لەگەڵ دایكی دەچێتە نەخۆشخانەیەكی هەولێر دیارنامێنێت و دواتر وا بلاِوبوەوە كە ڕفێنراوە.