گۆڕانکاری لە بڕیاری یەکپۆشی خوێندکاراندا دەکرێت

29/09/2019 - 10:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بەبڕیارێکی وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لەو بڕیارەدا دەکرێت کە لەپێش دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵ بۆ خوێندکاران دەرکرا، و تێیدا ڕەنگ و شێوازی یەکپۆشی خوێندکاران دیاریکرا، بەپێی بڕیارێکی نوێ بڕگەیەک بۆ یەکپۆشی کچان زیادکراوە.

بەبڕیاری ژمارە (12577) لە ڕێكەوتی 28/7/2019 کەواژۆی ئالان حەمە سەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی لەسەرە ، بڕیاردراوە بڕگەیەکی تایبەت بە یەکپۆشی خوێندکارانی کچ لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا زیاد بکرێت.بڕیارەکە دەڵێت، پۆشینی جل و بەرگی خوێندکارانی کچ لە ناوەندەكانی خوێندن بەم شێوەیە دەبێت، (سەدریە،تەنورە یان پانتۆڵ) بە هەمان ڕەنگی دیاریكراو كە پێشووتر فەرمانیان پێكردووە .ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر وەزارەتی پەروەردە بڕیاریدا بە دیاریکردنی ڕەنگی جلی خوێندکاران بۆ سەرتاسەری هەرێم و شێوازەکەی کە دەبێت یان تەنورە یان پانتۆڵ بێت بۆ کچان بەڵام ئێستا ئەوە زیادکراوە کەکچان دەتوانن سەدریەش لەبەربکەن بەمەرجێک هەمان ڕەنگی دیاریکراو بێت.

ئەلبوومی وێنەکان