کاتی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا بوو

29/09/2019 - 10:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بڕیارە لە سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان  راگەیاند "لە سەرەتایی هەفتەی داهاتووە وە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران دەکرێت".

ئەو سەرچاوەیە وتیشی "بەهۆی ئەوەی رۆژی ٤ و ٥ی مانگ دەکەوێتە هەینی و شەممەوە، بۆیە ٦ی مانگ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و وەزارەتی پێشمەرگەش یەکەم وەزارەت دەبێت".

دابەشکردنی مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران دەبێتە هەشتەم مووچەی فەرمانبەران کە لەدوای لابردنی پاشەکەوتی مووچەوە دابەش دەکرێت.