دانانی پێوەری زیرەکی ماڵان دەستیپێکرد

29/09/2019 - 11:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی کارەبای سلێمانی رایگەیاند ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەشێوەیەکی فەرمی دەستکرا بە دانانی پێوەری زیرەکی ماڵان ئاماژەی بەوەشکرد لە شاری سلێمانی ٥٩٠ هەزار بەشداربوو هەیە دەبێت هەموویان بۆیان دابنرێت.

سیروان محەمەد، لێپرسراوی بەشی راگەیاندنی کارەبای سلێمانی راگەیاند "ئەمڕۆ ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١٩ لە شاری سلێمانی بەشێوەیەکی فەرمی دەستکرا بە دانانی پێوەری زیرەکی ماڵان، کە ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان".

سیروان محەمەد وتیشی "ئەم پڕۆژەیە بۆ باشترکردنی کەرتی وزەیە بەگشتی وە بە تایبەتی کارەبا لە هەرێمی کوردستاندا، هەروەها ئەم پڕۆژەیە گرنگە بۆ ئیدارە دان و بەڕێوەبردنی کەرتی وزە لە کوردستاندا".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمڕۆ وەک هەنگاوی یەکەم لە گەڕەکی شاری بەکرەجۆ دەستکرا بە دانای پێوەری زیرەکی ماڵان".

سیروان محەمەد باسی لەوەشکرد ''دەبێت لەماوەی یەک ساڵ و شەش مانگدا ئەو پێوەرە بۆ هەموو کوردستان دابنرێت، هەروەها لە شاری سلێمانی ٥٩٠ هەزار بەشداربوو هەیە دەبێت هەموویان بۆیان دابنرێت، چونکە ئەوەی کارەبا وەربگرێت دەبێت ئەو پێوەرەی بۆ دابنرێت".


logo

Copyright © 2019 KURDIU. All Rights Reserved