13مین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی لە ھەولێر دەكرێتەوە

30/09/2019 - 08:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

ئەمڕۆ دووشەممە 30/9/2019 سێزدەمین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی، لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر دەکرێتەوە.

بۆ ئەمساڵ 300 كۆمپانیا لە 22 وڵاتی جیاوازەوە بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن و ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت".

لە یەك كاتدا دوو پێشانگا دەكرێتەوە، پێشانگای یەكەم (پرۆجێكت) تایبەتە بە ئاوەدانكردنەوە و بیناسازی، ھەروەھا پێشانگای دووەم تایبەتە بە كەرەستە و ئامێرە كشتوكاڵییەكان".

چەند وڵاتێك سپۆنسەر و پاڵپشتی پێشانگاكە دەكەن، كە بریتین لە چیك، كوەیت، قەتەر. ھاوكات چەندین كۆمپانیای گەورەی ناوخۆ بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن".

13مین پێشانگای ھەمەجۆری بازرگانی نێودەوڵەتی ھەولێر، رۆژانە لە كاتژمێر 10ی بەیانی تا 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و چەندین دیدار و پانێڵ بەڕێوەدەچێت و دەرئەنجامەكەی دەكرێتە یاداشنامەیەك و ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان دەكرێت".