فراكسیۆنی یەكگرتوو دەنگی بەهەمواركردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان نەدا

30/09/2019 - 09:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمانی كوردستان كرا، بۆ بچوككردنەوەی هەندێك فراكسیۆنەو ئێمە دەنگمان پێنەدا.


د.شیركۆ جەودەت سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەسەر كۆبونەوەكەی دوێنێ یەك شەممە 29-9-2019، بە كوردیو ڕاگەیاند: هەمواری ماددەی 110ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان، پیلانێكە بۆ بچوككردنەوەی بەشێك لە فراكسیۆنەكان، هەمواركردنەوەكە بەو جۆرەی تێپەڕی هەنگاوێكی خراپە .


هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لە پێش ئەم بڕگە لاوەكیانە، پرس و بابەتی زۆر لە پێشترو گرنگرت بۆ ژیانی هاوڵاتیان هەیە كە دەبێت ڕاست بكرێنەوە، تێڕوانینی سەر ئەم بڕەگە لاوەكیانە بەرنامەیەكی لەپشتەوەیە، ئەوەی كە دوێنێ كرا گەرمكردنی بازاڕی بەلاڕێدابردنی كاری پەرلەمانیە بە تایبەت ئۆپۆزسیۆن.


سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەنگمان بە هەمواركردنەوەكە نەدا.