پەرلەمانتارێك: ئەمساڵ سێ موچەی موچەخۆران دەفەوتێت

30/09/2019 - 10:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: پرۆسەی نەدانی موچە و دواكەوتنی لە هەرێم هەر بەردەوامەو حكومەتی هەرێم تا كۆتای ئەم ساڵ لە سێ موچە زیاتر ناتوانێت دابەش بكات .


مامۆستا ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، تایبەت بە كوردیوی ڕاگەیاند: بەداخەوە پرۆسەی دواكەتنی موچە و نەدانی لە كاتی خۆیدا لە هەرێمی كوردستان هەر بەردەوامەو تاوەكو حكومەتی هەرێم ڕێككەوتنێكی ئیجابی لەگەڵ بەغدا ئەنجام نەدات، ئەم دۆخە وەك خۆ دەمێنێتەوە.


هەروەها ووتیشی: وا نزیك دەبینەوە لە مانگی 10 حكومەتی هەرێم تائێستا بۆ ئەمساڵ شەش موچەی دابەشكردوە، تا كۆتای ساڵیش حكومەتی ئەگەر بتوانێت تەنها سێ موچەی دیكە دابەشدەكرێت، بەو پێیەش بێت ئەمساڵ سێ موچەی تەواوەتی موچەخۆرانی هەرێم فەوتاوە.


ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: حكومەتی هەرێم كارێكی عەمەلی نەكردووە بۆ گێرانەوەی موچە پاشەكەوتكراوەكانی موچەخۆرانی هەرێم و بەو هۆیەشەوە موچەخۆران دڵنیانین لە چارەنوسی موچە پاشەكەوتكراوەكانیان.


سەبارەت بە ڕۆڵی پەرلەمانی كوردستان، مامۆستا ئەبوبەكر هەڵەدنی، ووتیشی: بەداخەوە پەرلەمانی كوردستا ڕۆڵێكی زۆر لاوازی هەبووە، نە لە پرۆسەی یاسادانان نە لەچاودێكردنی حكومەت سەركەوتونەبووە.