سلێمانی... 12 لایەنی سیاسی لە كۆبونەوەدان، ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە لە كوردیو بزانە

01/10/2019 - 11:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئەمڕۆ سێ شەممە 12 لایەنی سیاسی لە شاری سلێمانی بۆ دیاری كردنی سەرۆكی لیستەكان و سەرۆكی قەوارە و دیاری كردنی لۆگۆی لیستەكە كۆبونەوە.


پەیامنێرمان بێستون محەمەد لەشاری سلێمانیەوە، پێی ڕاگەیاندین: ئەمڕۆ سێ شەممە 1-10-2019، 12 لایەنی سیاسی كە سێ لایەنیان توركمانین لەمەكۆی سەرەكی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی یەك لیستی لە ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم كۆبونەوە.


هەروەها ووتیشی: بڕیارە لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆدا سەرۆكی لیستەكان و سەرۆكی قەوارە و لۆگۆی لیستەكە دیاری بكرێن.


بەپێی زانیارییەكانی كوردیو عەبدولڕەحمان مستەفا پارێزگاری پێشووی كەركوك بۆ سەركی گشتی لیستەكە دیاری دەكرێت و سەرۆكی لیستی كەركوك بۆ یەكێتی دەبێت و جێگرەكەشی بۆ پارتی دەبێت، وە لە پارێزگای نەینەوا سەرۆكی لیستەكە بۆ پارتی و جێگرەكەشی بۆ یەكێتی دەبێت، وە لە پارێزگای سەلاحەدین سەرۆكی لیستەكە بۆ یەكێتی و جێگەرەكەی بۆ یەكگرتوو دەبێت و لە پارێزگای دیالەش سەرۆكی لیستەكە بۆ یەكێتی و جێگرەكەی بۆ كۆمەڵ دەبیت.