كفری... دوای 35 ساڵ، تەرمی گەنجێك دۆزرایەوە

01/10/2019 - 13:06 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: دوای نزیكەی 35 ساڵ تەرمی گەنجێك لە كفری دۆزرایەوە كە لەلایەن ڕژێمی بەعسەو كوژرابوو.


جەلال شیخ جەعفەر بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی گەرمیان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: نزیكەی مانگێكە تیمەكانمان لەسەر داواكاری خێزانێك، بەدوای تەرمێكدا دەگەڕێن كە 35 ساڵ پێش ئێستا كوژراوە.


هەروەها ووتیشی: لە دوای گەڕان و پشكنینێكی زۆر ئەمڕۆ لەلایەن تیمەكانی هەڵگرتنی مینەوە تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە.


بەپێی زانیارییەكان ئەو گەنجە لەساڵی 1984 نەخۆش دەكەوێت و بۆ چارەسەر دەبردێتە كفری و لەڕێگەدا لەلایەن چەكدارانی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیردەكرێت و لەبەرئەوەی باوكی پێشمەرگەبووە، كوڕەكەیان كوشتووە.