ئەگەری دەست لەكاركێشانەوەی قوباد تاڵەبانی لەئارادایە

01/10/2019 - 15:37 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


كوردیو- سلێمانی


بەهۆی دەسەڵاتەكانیەوە جێگری سەرۆكی حكومەت ئەگەری هەیە دەست لەكاربكێشێتەوە و هۆشداریشی داوەتەوە حیزبەكەی.
بەهۆی ئەوەی لەئێستادا مەسروربارزانی سەرۆكی حكومەت بەشێك لە دەسەڵاتەكانی لە قوباد تاڵەبانی وەرگرتوەتەوە كە لە كابینەی پێشوتردا هەیبون ئەمەوایكردوە كەنارەزایەتی لەلای قوبادتاڵەبانی دروست ببێت و داوالە حیزبەكەی بكات كە دەست لەكاربكێشێتەوە.
بەپێی ئەو زانیاریایانەی كە دەست كوردیو كەوتوە قوباد تاڵەبانی داوای كردوە لەسەرۆكی حكومەت ئەگەر لەماوەی ۱۰ ڕۆژی داهاتوو دەسەڵاتەكانی دیارینەكریین ئەوا دەستلەكاردەكێشێتەوە .

هەربەپێی زانیارییەكان لەئەگەری دەستلەكاركێشانەوەی قوباد تاڵەبانی لەپۆستەكەی ئەگەر هەیە یەكێتی نیشتمانی (حاكم قادر یان دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ) كاندید بكات بۆئەوەی پۆستەكەی پڕبكەنەوە.