پەرلەمانتارێك:باشترین رێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەی ھەرێم و به‌غدا ھەڵوەشاندنەوەی بودجەی ھەرێمە

01/10/2019 - 16:34 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


پەرلەمانتارێكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتی نوری مالكی دەڵێت: "باشترین رێگە بۆ چارەسەركردنی كێشەی نەوتی ھەرێم ھەڵوەشاندنەوەی بودجەی ھەرێمە".

مەنسور بەعێجی پەرلەمانتاری ئیتلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ١ی تشرینی یەكەم لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت : "حكومەتی ھەرێم داھاتی نەوت و دەروازە سنورییەكان رادەست ناكات، ئەم كارەش تەنھا ئەمساڵ نەبووە، بەڵكو ھەرێم دوای رووخانی رژێم تا ئێستا كەمتەرخەمی لە رادەستكردنی داھاتی فیدراڵی بە حكومەتی ناوەند دەكات، بەشە بودجەی خۆیشی بەتەواوی وەردەگرێت".

ئەو پەرلەمانتارەی دەوڵەتی یاسا جەختیش دەكاتەوە: باشترین چارەسەر بۆ كۆتاییھێنان بەو كێشانە، ھەڵوەشاندنەوەی بودجەی ھەرێمی كوردستانە، ئیتر با خۆی نەوتی خۆی ھەناردە بكات، خۆی داھاتی دەروازە سنورییەكان بۆخۆی خەرج بكات، بەدوور لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق.