لە مانگی ڕابردوودا 16 كۆڵبەری كورد بونەتەقوربانی

02/10/2019 - 09:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لەماوەی مانگی ڕابردوودا نزیكەی 16 كۆڵبەر و كاسبكار لە سنوورەكانی كوردستان كوژراون و یان بریندار بوون.


ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویكردەوە كە تەنها لە ماوەی مانگی ڕابروودا زیاتر 16 كۆڵبەر لە سنوورەكانی ئێران كوژراون و بریندار كراون كە 88٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەكدارەكانی ئێران بووە.


ڕێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان شێوەی قوربانی بوونی كۆڵبەرانی لەو مانگەدا بەم شێوەیەی خوارەوە خستەڕوو:

تەقەی راستەوخۆ: 14 حاڵەت (سێ كوژراو و 11 بریندار) كە دەكاتە 88٪ ی كۆی حاڵەتەكان.

رووداوی سروشتی: یەك حاڵەت (یەك بریندار) كە دەكاتە 6٪ ی كۆی حاڵەتەكان.

تەقینەوەی مین: یەك حاڵەت (یەك بریندار) كە دەكاتە 6٪ی كۆی حاڵەتەكان.

جیاكردنەوە بە پێی پارێزگاكان

پارێزگای ئورمیە: 12 حاڵەت (سێ كوژراو و نۆ بریندار).

پارێزگای سنە: چوار حاڵەت (چوار بریندار).