بەهۆی گرفتی كەرتی پەروەردەوە لە چۆمان گردبونەوە دەستی پێكرد

02/10/2019 - 10:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە دانیشتوانی گوندێك لە سنوری قەزای چۆمان بەهۆی گرفتی كەرتی پەروەردەوە گردبونەوە دەستی پێكردو هۆشداریش دەدەنە لایەنی پەیوەندیدار.


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە بەشێك لە دانیشتوانی گوندی لە سنوری قەزای چۆمان گردبونەوەو ڕایانگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەرزارەتی پەروەردە دەیەوێت قوتابخانەی گوندەكەمان دابخرێت.


هەورەها ئەوەشیان خستەڕوو: قوتابخانەكەمان كێشەی كەمی مامۆستای هەیەو ئێستا كەرتی پەروەردە دەیەوێت قوتابخانەكە دابخرێت و قوتابیانی ئەو گەوندە كە ژمارەیان 300 قوتابیە ڕوو لە قوتابخانەكانی دەوروبەریان بكەن.