د.شێركۆ جه‌وده‌ت: سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ ژێر ئیراده‌ى حكومه‌تدایه‌و ده‌سته‌مۆیه‌

02/10/2019 - 11:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ژێر ئیراده‌ی حكومه‌تدایه‌و ده‌سته‌مۆیه‌.

د.شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ میانه‌ی به‌رنامه‌ی " دیبه‌تی " كه‌ناڵی سپێده‌ رایگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ژێر ئیراده‌ی حكومه‌تدایه‌و ده‌سته‌مۆیه‌، بۆیه‌ ناتوانێت ده‌ست بۆ مه‌له‌فی گرنگ ببات، خۆی به‌ شتی لاوه‌كی وه‌كو به‌روار و رێكه‌وت سه‌رقاڵ ده‌كات كه‌ ده‌یان خه‌می خه‌ڵك هه‌یه‌ كه‌ پێویسته‌ ده‌ستی بۆ ببات و قسه‌ی له‌سه‌ر بكات.