له‌ باره‌ی ڕاگرتنی دراما توركی و بیانیه‌كان.. وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات

02/10/2019 - 12:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وەزارەتی رۆشنبیری لەبارەی دراما توركیەكان و داوای وەزارەتی ئەوقاف بۆ راگرتنیان داوای پێكهێنانی لیژنەیەك دەكات لە چەند وەزارەتێك بۆ ئەوەی بتوانن ئەو درامایەنە لە پەخش دوور بخەنەوە.

بەرێوەبەرایەتی راگەیاندنی سەر بە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: ئەو داوایەی وەزارەتی ئەوقاف بۆ راگرتنی دراما توركی و بیانیەكان داوایەكی زانستی نیە و پشتی بە داتا و زانیاری نبەستووە بەڵكو زۆرتر بۆچونە.

وەزارەتی رۆشنبیری رونیكردەوە: داواكارین لیژنەیەكی هاوبەش لە وەزارەتی رۆشنبیری و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی و كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و وەزارەتی ناوخۆ پێكبێت بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێكی هاوبەش.

بەڕێوەبەرەکە رەونیشیكردەوە كە ژمارەیەك كەناڵ سزادراون بەهۆی ئەوەی لە رێنماییەكان لایانداوە بەڵام ناوی هیچ كەناڵێك و ژمارەی سزادراوانی رانەگەیاند.