سلێمانی... یەكەی نیشتەجێبوون بەسەر مامۆستایاندا دابەشدەكرێت

02/10/2019 - 15:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

دوای ئەوەی كۆتایی ساڵی ڕابردوو بەشی یەكەمی دابەشكرا، ئەمڕۆ چوار شەممە بەشی دووەمی یەكەكانی شاری مامۆستایان بەشێوەی تیروپشك بەسەر مامۆستایاندا دابەشكرا.

 

ئەمڕۆ چوار شەممە بەشی دووەمی یەكەكانی شاری مامۆستایان بەشێوەی تیروپشك بەسەر مامۆستایاندا دابەشكرا كە ژمارەیان 973 یەكەی نیشتەجێبوون بوو، یەكێتی مامۆستایانیش ڕایدەگەیەنن: پڕۆژەكە بەهەلوڵی ڕێكخراوەكەیان گەیشتوەتە ئێستاو پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان لەخەمی زیاتری مامۆستایاندا بن.

 

ئاماژەیان بەوەشدا: لەكۆی زیاتر لە 25هەزار مامۆستا لەسنوری پارێزگای سلێمانی تەنها 2هەزار مامۆستا سودمەندبون لەیەكەی نیشتەجێبوون.