سلێمانی... شەوی رابردوو بەنزینخانەیەك سوتا

03/10/2019 - 08:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

شەو رابردوو بەنزینخانەی رۆژهەڵات كە دەكەوێتە نێوان بازگەی عەربەت و سلێمانی بەهۆكارێكی نادیار ئاگری گرت و سوتا.

 

درەنگانی شەوی رابردوو بەنزینخانەی رۆژهەڵات تەقیوەتەوە و ئاگری گرت و زیانێكی زۆری مادی بەر بەنزینخانەكە كەوتووە بەڵام تا ئێستا هۆكاری ئاگرەكەو زیانەكانی بەتەواوی نەزانراوە.

 

دواتر تیمەكانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنەەكەو ئاگرەكەیان كۆنتڕۆڵكردوە.