سلێمانی... ڕیستۆرانتێك دادەخرێت

03/10/2019 - 09:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ریستۆرانتێك دادەخات و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

 

هەرێم عەبدولڕەحمان سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانت و كافتریاكانی سەربەلیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیان: بەهۆی پابەند نەبوونی بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن وهەبوونی ژمارەیەك سەرپێچی لیژنە‌كانی قائیمقامیەت خواردن و خواردنەوەی سایە ‌گوڵی دوو دادەخات.

 

ئاماژەی بەوەشداوە: سەرپێچییەكانی سایە گوڵی دوو خۆیان لە نەبوونی كارتی پشكنینی ڤایرۆس و تەندروستی كارمەندەكان، هەبوونی (24) كارمەندی ژن لە شوێنەكەیدا، ئەو ژمارە زۆرە كارمەندەی ژن بەدەرلە رێنماییەكانە لەگەڵ هەبوونی (2) كچی مناڵی خوار هەژدەساڵ كەلەشوێنەكە كاریانكردووە ئەمەش بەهەمان شێوە پێچەوانەی یاسایە.

 

 

هەروەها ووتیشی: پێشتر لە كەموكورتیەكانیان ئاگاداركراونەتەوە كە‌ پابەندی مەرجەكانی كاركردن بن بەپێچەوانەوە شوێنەكە و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.