پڕۆفیسۆر د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ كۆچی دوایی كرد

03/10/2019 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 3-10- 2019، پڕۆفیسۆر د. عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سووڵ كۆچی دوایی كرد.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە پرۆفیسۆر د. عیزەددین مەستەفا رەسول، نووسەر و رووناكبیری كورد لە تەمەنی 85 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

 

د. عیزەدین مستەفا رەسول لە ساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لەدایكبووە كوڕی مەلا مستەفای حاجی مەلا ڕەسوڵی دێلێژەیە باوكی ناسراو بوو بە (سەفوەت) كە شاعیر و رووناكبیرێك بوو، سەرەتا لای باوكی لە مزگەوتەكەی خۆیان (مزگەوتی حاجی مەلا رەسوولی دێلێژە) دەست بە خوێندن دەكات، دواتر لە قوتابخانەی (غازی) دەست بە خوێندن دەكات.

 

عیزەدین مستەفا ڕەسووڵ 24/6/1963 پلەی دكتورای وەرگرتووە و ساڵی 1979 چووەتەوە بۆ مۆسكۆ درێژە بە خوێندن داوە و پلەی دكتۆرای و پڕۆفیسۆری وەرگرتووە.

 


عیزەدین مستەفا یەكێكە لە دامەزرێنەكانی یەكێتیی نوسەرانی كوردو دواتر بووەتە سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد، وە ڕۆڵێكی گرنگی لە لەچالاكیەكاندا بەتایبەت دەركردنی گۆڤاری یەكێتیی نوسەران هەبووەو لە ساڵی 2009 خەڵاتی بلەی بۆ كەسایەتی ساڵ لە بواری ئەدەبدا وەر گرتووە.