شارەزوور... تۆمەتبارێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیردەكرێت

03/10/2019 - 11:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت: تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە بازرگانی بە ماددەهۆشبەرەكانەوە كردووەو بەسزای ماددی و زیندانی سزای دراوە.

 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكە ەست كوردیو كەوتووە ڕایگەیاند: تۆمەتبارێكیان بەناوی (ك.م.ق) بە پێی مادەی 14ی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە كە بازرگانی بە ماددەهۆشبەرەكانەوە كردووەو بەسزای ماددی و زیندانی سزای دراوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە: لەبەرواری (1-10-2019) دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2 سزای تاوانبارەكەی بە هەشت مانگ زیندانیكردن و غەرامەكردنی بە بڕی 450هەزار دیناری عێراقی.

ئەلبوومی وێنەکان