ئەندامانی یەكگرتوو موچەی مانگێكی خۆیان دەبەخشن

03/10/2019 - 12:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


بەرپرسی دارایی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەندامانی یەكگرتوو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی و دامودەزگاكانی حكومەت، موچەی مانگێكی خۆیانیان دەبەخشن بەحیزب.


مامۆستا عومەر حسێن بەرپرسی دارایی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە كوردیو ڕاگەیاند: بەمەبەستی بەشداریكردن لەچارەسەركردنی قەیرانی دارایی و هاوخەمی لەگەڵ كارمەندانی دەزگاكانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، ئەندامانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاكان و ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی و دامودەزگاكانی حكومەت ، موچەی مانگی نۆی خۆیان دەبەخشن بە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان.


هەروەها بەرپرسی دارایی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو: لەئێستادا پرۆسەكە بەردەوامەو بڕیارە سەرجەم ئەندامە پلە باڵاكان موچەی مانگی نۆیان ببەخشن بە حیزب.