رێبوار تاڵەبانی: دۆخی عێراق مەترسیدارە و عێراق بەرەو دابەشبوون دەڕوات

03/10/2019 - 14:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایدەگەیەنێت، بەغدا هیچ کاتێک نیازی جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی نەبووە، عێراق كاتێك بارودۆخی ناجێگیر بووبێت بەڵێنی چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ کورد داوە.

رێبوار تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشکرای دەکات دۆخی عێراق مەترسیدارە بەرەو دابەشبوون دەڕوات و چارەنوسی عێراق نادیارە.

  لەبارەی ھەرێمی کوردستانەوە وتی: "ھەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێت و خۆی بۆ ئەو بارودۆخە مەترسییەی عێراق ئامادە بکات".

  لەبارەی خۆپیشاندانەکانیش وتی: "لە ئەنجامی سیاسەتی خراپی حکوومەتی عێراقە و ناوچە جێ ناکۆکەکانیش باجی ئەو سیاسەتی حکوومەتەکانی عێراق دەدەن".